PM:06:49:19/01/2026
184 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مباپێ رایگەیاند پەیوەندی لەگەڵ ئەلۆنسۆ باشبووە و پشتگیری ئەربیلواش دەکات تاوەکوو لە ریاڵ مەدرید دەبێت.
کیلیان مباپێ پێش رووبەرووبوونەوەی مۆناکۆ وتی کە لە هەستی هاندەرانی تیپەکەم بەباشی تێدەگەم و پێویستە رێزی تەواوییان لێبگرین.
وتیشی ڤینیسیۆس جۆنیۆر یاریزانێکی زۆرباشە بەڵام ناتوانم لەسەر پێگەی یارییکردنی قسە بکەم چونکە ئەوە بڕیاری راهێنەرە.
ئەستێرە فەرەنسییەکە سەبارەت بە چابی ئەلۆنسۆ جەختی لەوەکردەوە کە پەیوەندی لەگەڵیدا زۆر باشبووە و هیوای سەرکەوتنیشی بۆ دەخوازێت.
یاریزانەکە ئەوەی ئاشکراکرد کە ئێستا ئەلڤارۆ ئەربیلوا راهێنەری ریاڵ مەدریدە و تاوەکوو لێرەبێت پشتگیری تەواوی دەکات.
مباپێ سەبارەت بە ڕووبەڕووبونەوەی مۆناکۆ ئاماژەی بەوەکرد کە راستە ئێستا لە باشترین بارودۆخی خۆیاندانین بەڵام هەمیشە یانەیەکی باش بوون بۆئەوەی لێیان ببەینەوە پێویستە بەرزترین ئاست پێشکەش بکەین.
لە کۆتاییدا کیلیان مباپێ وتی کە پێویستە هەموومان هەوڵ بدەین ئاستی ریاڵ مەدرید باشتر بکەین و ئەم بارودۆخە تێپەڕێنین.