یاری کۆتایی جامی جیهانی 2026 لە ئەمریکا بلیتەکانی گرانترن لە گرنگترین یاری ساڵانەی وڵاتەکە

AM:09:01:19/01/2026

116 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یاری کۆتایی جامی جیهانی 2026 لە ئەمریکا بلیتەکانی گرانترن لە گرنگترین یاری ساڵانەی وڵاتەکە.

سووپەربۆڵ ئێڵ ئێکس کە یاریی کۆتایی تۆپی پێی ئەمریکییە بڕیارە لە هەشتی شوباتی 2026 لە یاریگای لیوایز لە سانتا کلارا بەڕێوەبچێت، جارێکی تر پێگەی خۆی وەک یەکێک لە گرانترین رووداوە وەرزشییەکانی جیهان چەسپاندەوە؛ بەتایبەت لەم ساڵەدا کە بەرەو جامی جیهانی هەنگاو دەنێین.

نرخی بلیتەکانی یارییەکە بە توندی کەوتووەتە ژێر کاریگەری خواست و خستنەڕوو، وە لەگەڵ روونبوونەوەی دوو تیپی کۆتایش، ئەگەری گۆڕانی نرخەکانیش بەردەوامە.

بەڵام سەرەڕای ناوبانگی سووپەربۆڵ وەک رووداوێکی تایبەت و پڕبایەخ لە ئەمریکادا کە بە گرنگترین رووداوی وەرزشی دادەنرێت، بەراوردکردنی بە یاری کۆتایی جامی جیهانی 2026 ئامارێکی سەرسوڕهێنەر نیشان دەدات.

بۆ سووپەربۆڵ، هەرزانترین بلیتی ئێستا لە سایتی فەرمیی ئۆن لۆکەیشن نزیکەی 7 هەزار و 200 دۆلارە بۆ هەر کەسێک؛ ئەم بلیتە زۆربەی کات خزمەتگوزاری خواردنی کوالێتی بەرز، بارێکی کراوە و دیداری ئەستێرەکانی تالاری شەرەفیش لەخۆدەگرێت.

لە پلاتفۆرمە رێپێدراوەکانی تری وەک تیکێت ماستەر، سیت گیک یان ستب هاب، نرخەکان لە حەوت هەزار دۆلارەوە دەستپێدەکەن تا دەگاتە سەرووی 20 هەزار دۆلار دۆلار بۆ بەشە ڤی ئای پییەکان لە ئاستی یاریگاکەدا.

 سەبارەت بە جامی جیهانی 2026 کە ئەویش لە ئەمریکا بەڕێوەدەچێت و یاری کۆتایی لە یاریگای مێتلایف لە نیوجێرسی دەبێت، سەرنجی هەموو جیهانی بۆ خۆی راکێشاوە و فیفا سیستەمێکی نرخی داینامیکی پەیڕەو کردووە کە نرخەکان بەپێی قۆناغی فرۆشتن و خواست دەگۆڕێن.

سەرەڕای ئەوەی فیفا پۆلێنێکی تایبەتی بۆ هاندەران داناوە کە لە 60 دۆلارەوە دەستپێدەکات، بەڵام بلیتی ئاسایی یاری کۆتایی لە سایتەکانی دووبارە فرۆشتنەوەدا نرخێکی خەیاڵییان هەیە؛ بە جۆرێک کە ئامادەبوون لە یاری دیاریکردنی پاڵەوانی جیهانی 2026، لە نێوان نۆ هەزار دۆلار بۆ نزیکەی 44 هەزار دۆلار دایە، کە ئەمەش نزیکەی دوو هێندەی گرانترین بلیتی سووپەربۆڵە لە بەشە هەرە تایبەتەکانیدا.

ئەمەش ئەوە دەیەگەینێت سەرەڕای ئەوەی یاری کۆتایی تۆپی پێی ئەمریکا گرنگترین رووداوی وەرزشییە لە مێژووی وڵاتەکەدا، بەڵام جامی جیهانی بۆ تۆپی پێ وادەکات لە ساڵی 2026 ببێتە دووەم گرنگترین یاری ساڵەکە لەو وڵاتە.