PM:11:12:18/01/2026
144 جار خوێندراوەتەوە
+
-
پایت بەهۆی سکاڵای دەزگیرانی پێشوویەوە هەڕەشی
گرتنی لەسەرە و دۆسییەکەی لە دادگایە لە بەڕازیل.
بڕیارە بەم زووانە دیمیتری پایت لەبەردەم
دادگایەکی بەڕازیل ئامادە بێت، دوای ئەوەی لە تەممووزی ساڵی رابردووەوە لەلایەن
دەزگیرانی پێشوویەوە بە تۆمەتی ئەشکەنجەی دەروونی و دەستدرێژی سکاڵای لەسەر
تۆمارکراوە؛ لاریسا ناتالیا فێراری، کە پیشەی پارێزەرە بانگەشەی ئەوە دەکات لە
بارودۆخێکی زۆر سەختدا بووە.
ئێستا
میدیاکانی بەڕازیل وردەکاری زیاتریان ئاشکرا کردووە و باس لەوە دەکەن کە پایت
پێگەی کۆمەڵایەتی و ئەو ناوبانگەی هەیبووە بەکارهێناوە بۆ ئەوەی دەزگیرانەکەی لە
پەیوەندییەکی پڕ لە سوکایەتی و ئازاردا بهێڵێتەوە، کە زیانی توندی بە باری دەروونی
گەیاندووە.
ئەو
خانمە پارێزەرە، کە یەکەمجار لە ئابی 2023 لە رێگەی ئینستاگرامەوە پایتی ناسیوە،
جەخت لەوە دەکاتەوە کە یاریزانەکە ناچاری کردووە کارێک بکات کە خۆی ئارەزووی لێ
نەبووە و سزای توندی جەستەیی بەکارهێناوە بۆ کۆنترۆڵکردنی هەموو جووڵەیەکی.
ئەمە لە
کاتێکدایە کە پایت و تیمی پارێزەرانی بە توندی هەموو ئەو تۆمەتانە رەت دەکەنەوە و
ئێستا چاوەڕێی بەڕێوەچوونی دادگا دەکەن بۆ ڕاگەیاندنی بڕیار لەسەر ئەم دۆسیەیە، کە
رەخنەیەکی زۆری لە دژی ئەو یاریزانە لێکەوتووەتەوەکە لە ئێستادا بی یانەیە
پاش جێهێشتنی یانەی ڤاسکۆ دا گاما.