ئارنۆڵد: شانازی بە یاریزانەکانمەوە دەکەم

PM:12:00:10/12/2025

208 جار خوێندراوەتەوە

+ -

  • ئارنۆڵد دوپاتیکردەوە شانازی بە یاریزانەکانییەوە دەکات و دەبێت بۆ یارییەکەی ئوردنیش بەباشی ئامادەبن.

پاش شکستەکەیان بەرامبەر هەڵبژاردەی جەزائیر، گراهام ئارنۆڵدی راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق رایگەیاند، یاریزانەکانی ئاستێکی خەیاڵیان پێشکەش کردووە و شانازییان پێوە دەکات کە ماوەی 92 خولەک بە 10 یاریزانەوە درەوشاونەتەوە، هیوادارە بەردەوام بن لەم ئاستە بەرزەییان چونکە زۆر شتیان لە پێشە.

باسی لەوەشکرد، لە سەرەتا تا کۆتایی یارییەکە جەنگان، ئێستا کاتی ئەوەیە ئەم یارییە لەبیربکەن و سەرنجیان لەسەر یارییەکەی ئوردن بێت، چونکە یارییەکی قورسە و دەبێت بەباشترین شێوە خۆیان ئامادەبکەین.

وتیشی: ئامانجی یەکەممان گەیشتن بوو بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی و ئەوەشمان بەدەستهێنا، ئامانجی دووەمیشمان بەردەوامبوون و گەیشتنە بەرەو قۆناغی پێش کۆتایی، بەڵام پێش هەموو ئەوە دەبێت دووبارە پێداچوونەوە بە خۆماندا بکەین، بۆ ئەوەی بتوانین لە رۆژی هەینیدا ئاستێکی باش بەرامبەر هەڵبژاردەی ئوردن پێشکەش بکەین.

ئاماژەی بەوەشکرد، پەرەسەندنی ئاستی هەڵبژاردەی ئوردن کارێکی نایاب و سەرنجڕاکێشە، ئەوان تیپێکی ڕێکخراون و یاریزانی زۆر باشیان هەیە، هەروەها بۆ یارییەکە هەڵسەنگاندن بۆ پێکانەکانی تیپەکەی دەکات و پێشبینی دەکات پێکانەکەی میمی جێگەی نیگەرانی نەبێت.