PM:01:21:14/11/2025
168 جار خوێندراوەتەوە
+
-
کاماڤینگا بەهۆی پێکانەوە دەگەڕێتەوە
مەدرید و ئامانجی ئەوەیە لە یاری داهاتووی ریاڵ مەدرید ئامادەبێت.
ئێدواردۆ کاماڤینگا بەهۆی پێکان لە
ماسولکەکانی دەگەڕێتەوە مەدرید بۆ ئەوەی جارێکی دیکە پەیوەندی بە پێکهاتەی
ئەلۆنسۆوە بکاتەوە، یاریزانە فەرەنسییەکە پەیوەندی بە کەمپیهەڵبژاردەی
فەڕەنسا کردبووبەڵام بەدرێژایی هەفتەکە مەشقی نەکرد، بۆیە بۆ یارییەکەی شەوی
ڕابردوو بەرامبەر ئۆکرانیا ئامادە نەبوو و یەکێتی تۆپی پێی ئەو وڵاتەش رایگەیاند، ئەستێرەکە
بۆ یارییەکەی سێشەممەی داهاتوو بەرامبەر ئازەربایجان ناتوانێت ئامادەببێت، بۆیە
دەگەڕێتەوە مەدرید.
دیشامپ پێشتر بەهۆی نیگەرانی لە بارودۆخی
کاماڤینگا، تورامی بۆ پێکهاتەی فەرەنسا بانگهێشت کردبوو، پاش گەڕانەوەشییاریزانەکەی
ریاڵ مەدرید لەلایەن پزیشکانی یانەکەوە پشکنینی بۆ دەکرێت و بارودۆخی
هەڵدەسەنگێندرێت.
ئامانجی ئێستای کاماڤینگا ئەوەیە کە لە
کاتی خۆیدا چاکببێتەوە بۆ یارییەکەی لالیگا بەرامبەر ئێلچی لە 23ی ئەم مانگە، دوای
سێ ڕۆژ ڕیال مەدرید یارییەکی گرنگی هەیە لە چامپیۆنز لیگ بەرامبەر ئۆڵۆمپیاکۆسی
یۆنانی.
جیالە ئەستێرە فەڕەنسییەکە، ڤاڵڤێردی و کۆرتوا دوو یاریزانی دیکە بوون کە
لە پشووی نێودەوڵەتیدا ئامادە نەبوون، یاریزانە بەلجیکییەکە گەشتێکی کرد بۆ بینینی
پزیشکانی وڵاتەکەی بۆ پشکنین و پاشان گەڕایەوە بۆ یانەکەی