چامپیۆنز لیگ.. ریاڵ مەدرید بە لیڤەرپول دۆڕا و تۆتنهام و ئەتلەتیکۆ بردیانەوە

AM:01:00:05/11/2025

128 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە چامپیۆنز لیگ لیڤەرپول بە گۆڵێکی بێوەڵام شکستی بە ریاڵ مەدرید هێنا و تۆتنهام و ئەتلەتیکۆش بردیانەوە.
لە یارییەکانی قۆناغی یەکەمی چامپیۆنز لیگ، لیڤەرپول لە یاریگای خۆیدا میوانداری ریاڵ مەدریدی کرد.
لە تایمی یەکەم، کۆنترۆڵی تۆپ زیاتر لەلای یاریزانانی ریاڵ مەدرید بوو بەڵام هێرشەکانی لیڤەر مەترسیدارتر بوون، لەگەڵ ئەوەشدا هیچ گۆڵێک نەبینرا.
لە تایمی دووەم، کوڕانی خاوەن یاریگا جیاواز گەڕانەوە نێو یاریگا و توانیشیان پاش چەند هێرشێک لە خولەکی 61 لەرێگەی ماک ئەلیستەرەوە گۆڵی یەکەم تۆمار بکەن، پاش ئەوەش سەرەڕای هەوڵەکانی هەردوولا هیچ گۆڵێک نەبینرا و سەرەنجامیش یارییەکە بەبردنەوەی لیڤەر کۆتایی پێهات.
بەم ئەنجامەش، لیڤەرپول خاڵەکانی بەرزکردەوە بۆ نۆ خاڵ و ریاڵیش هەمان ژمارەی خاڵی هەیە، وە پلەکانی پێنجەم و شەشەمی چامپیۆنز لیگیان گرتووە بەشێوەیەکی کاتی.
لە یارییەکانی تریشدا، تۆتنهام بە چوار گۆڵی بێوەڵام لە کۆپنهاگنی بردەوە، ئەتلەتیکۆش بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکستی بە سانت گیلواس هێنا.