AM:12:11:18/07/2025
900 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لۆکاس هێرناندێز مانەوەی لە پاریس راگەیاندوو و ئاماژەی بەوەکرد وەرزی داهاتووش لەم یانەیە بەردەوام دەبێت لە یاریکردن.
پاش ئەوەی دەنگۆی بەجێهێشتنی لۆکاس هێرناندێز لە پاریس سان جێرمان بڵاوکراوەیەوە، یاریزانەکە لە هەژماری تیابەتی خۆی لە ئێکس وەڵامی سەرجەم دەنگۆکانی دایەوە و دڵخۆشی خۆی لە یانە فەڕەنسییەکە دووپاتکردەوە.
لۆکاس ئاماژەی بەوەکردووە کە بەردەوام دەبێت لە یاریکردن لە باخچەی شازادەکان و هەرگیز بیری لەوەنەکردووەتەوە لە ئێستادا تاقیکردنەوەیەکی نوێ ئەنجامبدات.
یاریزانەکە جەختی لەوەشکردووەتەوە کە هەرکات راهێنەر داوای لێبکات لە یارییەکاندا بەشداری بکات، ئەوا بەهەموو توانایەوە لە پێناو درێسی پاریس دەجەنگێت.
گرێبەستی ئەستێرە فەڕەنسییەکە لەگەڵ پاریس سان جێرمان سێ ساڵی ماوە و بەرگریکارەش دەیەوێت تاوەکوو کۆتایی هاتنی ماوەکەی بابەندبێت پێوەی.
لۆکاس هێرنادێز لەگەڵ پاریس بەشداری 70 یاری کردووە و لەوماوەیەدا تەنها دوو گۆڵ و دوو ئەسیستی تۆمارکردووە.