PM:04:53:02/06/2025
980 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مانچستەر سیتی پێکانی کۆڤاسیچی راگەیاند و
یاریزانەکە نزیکەی سێ مانگ لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە.
بەپێی بڵاوکراوەیەکی فەرمی ماڵپەڕی مانچستەر سیتی، ماتیۆ کۆڤاسیچ
ناوەڕاستکاری یانەکە لە ماسوولکەی پاژنەی پێیدا تووشی پێکان بووە، لەبەر ئەوەش پێویستی بە نەشتەرگەری هەیە و بەوهۆیەشەوە
بەشداریی جامی جیهانی یانەکان ناکات.
بڵاوکراوەکەی یانەکە باسی لەوەشکردووە، ئەستێرە
کڕواتییەکە ئەم هاوینە بە چاکبوونەوە لە پێکانەکەی بەسەردەبات و پێشبینی دەکرێت
نزیکەی سێ مانگ دووربکەوێتەوە.
لە جامی جیهانی یانەکان، مانچستەر سیتی لە
کۆمەڵەی حەوتەم رووبەڕووی یانەکانی یوڤێنتوسی ئیتاڵی، عەینی ئیماڕاتی و ویداد
کاسابلانکای مەغریبی دەبێتەوە، کە بڕیارە یارییەکان لە 15ـی ئەم مانگە لە ئەمریکا بەڕێوەدەچێت.