PM:10:26:21/03/2026
96 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی ئینگلتەرا ئیڤەرتۆن بە سێ گۆڵ سێ خاڵی بەنرخی لە
چێڵسی وەرگرت و برینەکانی قوڵترکردەوە.
لە یارییەکانی هەفتەی 31ی خولی ئینگلتەرا ئیڤەرتۆن لە
یاریگای هێل دیکێنسن میوانداری لە چێڵسی کرد.
لە گێمی یەکەمدا خاوەن ماڵ باشتربوون و توانیان لە
خولەکی 33 لەرێگەی بێتۆ گۆڵی یەکەم تۆماربکەن و سەرئەنجام نیوەی یەکەمیش بەم
ئەنجامە کۆتایی هات.
لە تایمی دووەمدا و لە خولەکی 62 کاتێک چێڵسی هەوڵی
یەکسان کردنەوەی ئەنجامەکەیان دەدا، بەڵام ئیڤەرتۆن لە هێرشێکی رێکخراودا توانیان
گۆڵی دووەمیش تۆماربکەن.
پاشان خاوەن ماڵ بەم دوو گۆڵەوە نەوەستان و لە خولەکی 76
ئیندیایێ بەشێوازێکی هونەری جوان توانی سێیەم گۆڵی تیپەکەی تۆمارکرد.
سەرئەنجام یارییەکە بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر لە بەرژەوەندی
ئیڤەرتۆن کۆتایی هات و بەم ئەنجامە ژمارەی خاڵەکانیان گەیاندە46 خاڵ و لە پلەی
حەوتەمدا دێن و چێڵسیش بە 48 خاڵ پلەیەک سەرووتری گرتووە.