خولی ئەڵمانیا.. دۆرتمۆند براوەبوو

PM:10:34:21/03/2026

80 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئەڵمانیا دۆرتمۆند ریمۆنتادای ئەنجامداو بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە هامبۆرگی بردەوە.

لە یارییەکانی هەفتەی27ی خولی ئەڵمانیا بروسیا دۆرتمۆند لە یاریگای سیگناڵ ئیدۆنا پارک میواندارییان لە هامبۆرگ کرد.

لە تایمی یەکەمدا تیپی میوان باشتربوون و توانیان لە خولەکەکانی 19 و 38 دووگۆڵ تۆماربکەن و سەرئەنجام ئەم گێمەش لە بەرژەوەندی هامبۆرگ کۆتایی هات.

لە تایمی دووەمدا و لە خولەکی 73 رامی بنسیبیانی گۆڵی یەکەمی بۆ خاوەن ماڵ تۆمارکردوو و پاشان گویراسی لە خولەکی 78 ئەنجامەکەی یەکسان کردەوە.

یاریی بەردەوامبوو تاوەکوو خولەکی 84 کاتێک رامی بنسیبیانی توانی بە لێدانی سزا گۆڵی سێیەمی دۆرتمۆند تۆماربکات.

سەرئەنجام یارییەکە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە بەرژەوەندی بروسیا دۆرتمۆند کۆتایی هات و بەم ئەنجامە ژمارەی خاڵەکانیان گەیاندە 61 خاڵ و لە پلەی دووەمدان و هامبۆرگیش بە 30 خاڵ پلەی 11ی گرتووە.