یانەیەکی ئینگلتەرا ئەستێرەیەکی بایرنی دەوێت

PM:11:22:21/03/2026

124 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مان یونایتد بیر لەوەدەکەنەوە دەیڤز بگوازنەوە ریزەکانیان و بایرنیش بەهۆی پێکانە زۆرەکانی ئەگەر هەیە دەستبەرداری ببن.

بەرپرسانی یانەی مانچستەر یونایتد بڕیاریانداوە لە هاوینی داهاتوودا تیپەکەیان دووبارە رێکبخەنەوە و هەربۆیە چاوییان لە کڕینی چەند یاریزانێکە.

رۆژنامەی زەسەن ئاماژەی بەوەکردووە کە شەیتانە سوورەکان بۆ بەهێزکردنی هێڵی بەرگری بڕیاریانداوە ئۆفەر پێشکەشی ئەلفۆنسۆ دەیڤز بکەن.

سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە بایرن میونشینش ئامادەن بیر لە دەستبەرداربوون لەو بەرگریکارەیان بکەنەوە بەهۆی زۆری رێژەی پێکانەکانی.

نرخێ ئێستای بەرگریکارەکە لە بازاری گواستنەوەی یاریزانان 45 ملیۆن یۆرۆیە و مان یونایتدیش بۆ بەدەست هێنانی تواناکانی پێویستە ئەو بڕە پارەیە پیشکەشی بایرن میونشن بکات.

ئەستێرە کەنەدییەکە لەم وەرزە لەگەڵ یانە ئەڵمانییەکە تەنها بەشداری 13 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی دوو ئەسیست تۆماربکات.