PM:12:00:12/05/2025
180 جار خوێندراوەتەوە
+
-
کۆنتی جەختی لەسەر
ئەوەکردەوە نیگەرانە بە یەکسانبوونەکەیان بەڵام لە یاریزانەکانی رازییە بە تەواوی.
پاش یەکسانبوونیان لەگەڵ
جەنەوا، ئەنتۆنیۆ کۆنتی راهێنەری ناپۆلی رایگەیاند، هەستێکی ناخۆشی هەیە چونکە
تیپەکەی شایستەی بردنەوە بوون و لە تەواوی یارییەکە جەنەوا دوو تۆپان ئاراستەی
گۆڵەکەیان کردووە و هەردووکی بووە بە گۆڵ، ئەوەش وادەکات هەست بە نیگەرانی بکات.
دوپاتیشیکردەوە، ئەو
جۆرە گۆڵانەیان لە خولەکەکانی کۆتایدا لە سەرەتای وەرزیشدا لێ تۆماربکرێت بێگومان
نیگەرانی دەکات، بەڵام لە ئاستی یاریزانەکانی رازییە چونکە تەواوی هەوڵی خۆیانداوە
بۆ بردنەوە.
وتیشی: نەدەبوو ئەم دوو خاڵە لەدەست بدەین، بەڵام دەبێت ئەوەمان لەبیربێت پێشتر پێویستمان
بە حەوت خاڵ بوو لە سێ یاری بۆ بەدەستهێنانی پاڵەوانبوون، ئێستا پێویستمان بە بەدەستهێنانی
شەش خاڵە لە دوو یاری بۆ بەدەستهێنانی خولەکە.
کۆنتی کە پێشتر لەگەڵ یۆڤانتۆس و ئینتەرمیلان نازناوی
سکودێتۆی بەدەستهێناوە، لە وەڵامی ئەوەی کە ئەم دوو یارییە کۆتاییە بۆ ئەو مانای چییە،
وتی: ئەم دوو هەنگاوەی کۆتایی هێمای ئامانجێکە کە لە سەرەتاوە بە تەواوی خەیاڵ نەدەکرا،
ئەگەر بەو ئامانجە بگەین، ئەوە شتێکی سەرسوڕهێنەر دەبێت.