ئەم وەرزە بۆ ئەستێرەیەکی ئەستۆن ڤێلا کۆتایی هات

PM:01:56:27/04/2025

208 جار خوێندراوەتەوە

+ -

راشفۆرد تووشی پێکان بووە لە رانیدا و چەند هەفتەیەک لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە.

مارکوس راشفۆرد لە یاری پێشووی ئەستۆن ڤێلا کە بە سێ گۆڵی بێوەڵام لە جامی یەکێتی ئینگلتەرا بە کریستاڵ پاڵاس دۆڕان بەشداری نەکرد، پێش ئەو یارییەش ئۆنای ئیمری راهێنەری ڤێلا پێکانی ئەستێرەکەی راگەیاند لە رانیدا و باسی لەوەکرد، ئەگەری ئەوە هەیە مارکوس چەند هەفتەیەک لە ریزەکانیان داببڕێت.

ئەمە لە کاتێکدایە لە چەند هەفتەی ڕابردوودا هێرشبەرەکە ئاستێکی باشی لە پێکهاتەکەی ئیمری پێشکەشکردووە، پاش پەیوەندیکردنیشی بەو یانەیەوە توانیوویەتی لە 17 یاریدا بەشداری 10 گۆڵ بکات کە چوار گۆڵی تۆمارکردووە و شەش گۆڵیشی بۆ هاوڕێکانی درووست کردووە.

لە ئێستادا راشفۆرد داهاتووی ناڕوونە و بەپێی گرێبەستەکەی پێویستە بگەڕێتەوە بۆ مانچستەر یونایتد وەرزی داهاتوو، بەڵام پێناچێت رۆبن ئەمۆریم خواستی یاریپێکردنی ئەو یاریزانەی هەبێت و دەوترێت ئەستۆن ڤێلا هەوڵدەدات گرێبەستەکەی بکاتە هەمیشەیی.