AM:12:36:26/04/2025
268 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی فەرەنسا پاریس سان جێرمان بە گۆڵێک بەرامبەر بە سێ گۆڵ بە نیس دۆڕا و توشی یەکەم شکستبوو لەم وەرزەی لیگ وەن.
لە یارییەکی هەفتەی 31ی خولی فەرەنسا، یانەی پاریس سان جێرمان لە باخچەی شازادەکان میوانداری نیسی کرد.
تایمی یەکەم، یارییەکی بەهێز بیندرا و لە خولەکی 34 سانسۆن گۆڵی پێشکەوتنی یانەی میوانی تۆمارکرد، بەڵام فابیان رویز دوای حەوت خولەک ئەنجامەکەی بۆ خاوەن ماڵ یەکسانکردەوە، نیوەی یەکەمیش بەو شێوەیە کۆتایی هات.
لە تایمی دووەم، یاریزانانی نیس کۆنترۆڵی یاریگایان کرد و لە خولەکی 46 سانسۆن گۆڵی دووەمی خۆی و دووبارە پێشکەوتنی یانەکەی هێنایە بەرهەم، لە خولەکی 70ی یارییەکەش یوسف گۆڵی سێیەم و دڵنیای نیسی تۆمارکرد، بەو شێوەیەش کۆتایی بە یارییەکە هات.
پاریسی پاڵەوان بەم ئەنجامە لەسەر دەستی نیسی چوارەمی ریزبەندیی تووشی یەکەم شکستی وەرزەکە بوو لە لیگ وەن، بەمەش چانسی نوسینەوەی مێژوویان بۆ بردنەوەی خولەکە بەبێ دۆڕان لەدەستدا.