AM:10:33:22/03/2026
124 جار خوێندراوەتەوە
+
-
گواردیۆلا دوپاتیکردەوە ئارسناڵ بەهێزن و کۆنترۆڵی یاریگا دەکەن و
ئارتێتاش دەڵێت ئامادەین بۆ یاری کۆتایی.
پیپ گواردیۆلای راهێنەری سیتی پێش رووبەڕووبووونەوەی ئارسناڵ لە یاری
کۆتایی جامی کاراباو، جەختی لەوە کردەوە کە گەیشتن بە یاری کۆتایی لە هەر
پاڵەوانێتییەکدا بێت کارێکی زۆر سەختە و لە یارییەکەشدا جەیمس ترافۆرد وەک
گۆڵپارێزی سەرەکی بەشدار دەبێت.
باسی لەوەشکرد، ئێرلینگ هالاند بەتەواوی ئامادەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی
گەنەرز، هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد کە ئارسیناڵ لەم وەرزەدا زۆر بەهێزە و کۆنترۆڵی
زۆر لایەنی یاریگا دەکەن و خاوەن ڕۆحییەتێکی بەرزن چونکە چەندین ساڵە نازناویان
نەبردووە و ئەمەش وای کردووە ببنە ڕکابەرێکی سەخت.
لەلایەکی ترەوە، ئارتێتای ڕاهێنەری ئارسیناڵیش ئامادەیی خۆی و تیمەکەی
نیشان دا و ڕایگەیاند کە زۆر بەپەرۆش و گەشبینە بۆ ئەم یارییە و ئاماژەی بەوە کرد
کە بڕیاری کۆتایی لەسەر بەشداریکردنی مارتن ئۆدیگارد و یوریان تێمبەر دوای کۆتا دەدرێت.
سەبارەت بە بەشداریکردنی کێپا ئاریزابالاگا جەختیکردەوە لە کاتی
یارییەکەدا رووندەبێتەوە، وە هەڵبژاردنی پێکهاتەی سەرەکی بۆی قورس بووە چونکە
هەموو یاریزانەکان شایستەی یاریکردنن.