ئەفسانەیەکی مان یونایتد بەرگری لە ئۆنانا دەکات

PM:10:58:25/04/2025

220 جار خوێندراوەتەوە

+ -

شمایکڵ باس لەوە دەکات نابێت تەنیا ئۆنانا لە ئەنجامە خراپەکانی مان یونایتد تاوانبار بکرێت و پێیوایە هەمووان بەرپرسیارن.

پیتەر شمایکڵ گۆڵچی ئەفسانەی مانچستەر یونایتد بەرگری لە ئەندرێ ئۆنانا گۆڵچی کامێرونی کرد، سەبارەت بەو رەخنانەی لەم ماوەیە رووبەرووی بوونەتەوە.

شمایکڵ دەڵێت: وەرزێکی سەخت بووە بۆ هەمووان، بۆیە هەڵەیە تەنها یەک یاریزان تاوانبار بکرێت، تەنها پێویستە سەیری پێگەی تیپەکە بکەیت لە خشتەکەدا بۆ ئەوەی بزانیت شتەکان بە باشی بەڕێوەناچن.

دەشڵێت: هەمیشە هەوڵدەدەم بۆ خەڵک ڕوون بکەمەوە کە بۆچی یاریکردن بۆ یونایتد جیاوازە لە هەموو یانەکانی تر، ئەم دۆخەش پەیوەستە بە کۆمەڵەوە و نابێت بە کەسێکەوە پەیوەست بکرێت و هەمووان بەرپرسیارن.

وتیشی: ئەگەر لە یونایتد هەڵەیەک بکەیت، هەموو جیهان باسی دەکەن، بەڵام لە یانەکانی دیکەدا ڕەنگە ڕۆژی دواتر لە ڕۆژنامەکاندا دەربکەوێت و دواتر لەبیربکرێت، هەر بۆیە پێویستت بە توندییەکی دەروونی ناوازەیە بۆ ئەوەی یاری بۆ ئەم تیپە بکەیت.