ریاڵ مەدرید چۆن لە بەرشەلۆنە دەباتەوە؟

PM:10:01:03/04/2025

692 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لەنێو ژووری جلگۆڕینی ریاڵ مەدرید پێیان وایە ئەگەر لە کلاسیکۆدا بتوانن 60 خولەک باڵادەستبن براوە دەبن.

ڕۆژنامەنووس ئیدو ئەگویر، لە بەرنامەی بەناوبانگی ئیسپانی ئێل چرینگیتۆ ئاشکرای دەکات کە، لەگەڵ کەسایەتییە زۆر گرنگەکان لە ژووری جلگۆڕینی ڕیاڵ مەدرید قسەی کردووە.

روونیشیکردەوە، دوای کۆتاییهاتنی یارییەکەی بەرشەلۆنە و ئەتلەتیکۆ مەدرید پێیان وتووە کە بەرشەلۆنە ئاستێکی زۆر باشی هەبووە و تیپێکی گەورەن، بەتایبەتی لە 60 خولەکی یەکەمدا، پێش ئەوەی تیپەکە بکەوێت. 

رۆژنامەنووسەکە باس لەوە دەکات کە ژووری جلگۆڕینی ریاڵ مەدرید پێیان وایە، دەتوانن لە بەرشەلۆنە ببەنەوە ئەگەر لە 60 خولەکی یەکەمدا کاری زۆر بکەن و شەڕ بکەن و خۆیان ڕابگرن، چونکە لە ڕووی جەستەییەوە لەوان باشترن.

دەشڵێت: یاریزانانی ریاڵ مەدرید دوو شکستی رابردوویان بەرامبەر بەرشەلۆنە لەبیر کردووە و پشتبەست بە ورە و توانای جەستەییان دەیانەوێت لە یاریی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا شکستیان پێ بهێنن.