AM:08:58:03/04/2025
440 جار خوێندراوەتەوە
+
-
سڵۆت رایگەیاند ماک ئەلیستەر لەبارودۆخێکی باشدایە و
گۆڵکەکە جۆتاش زۆرنایاب بوو.
ئارنی سڵۆت پاش بردنەوەیان لە ئیڤەرتۆن وتی ئەم یارییە
سەلماندی بردنەوەی نازناوی خولی ئینگلتەرا کارێکی ئاسان نییە و پێویستی بە هەوڵدانێکی
زۆرە.
وتیشی یاریکردن بەرامبەر ئیڤەرتۆن ئاسان نییە چونکە یەکێکن
لە یانە باشەکانی ئەم وەرزەی پریمەرلیگ و دڵخۆشم توانیویمانە بردنەوە بەدستبهێنین.
راهێنەرە هۆڵەندییەکە لەدرێژەی قسەکانیدا جەختی
لەوەکردەوە توانای جەستەی ئەلێکس ماک ئەلیستەر زۆرباشە و ئەو خەڵکی ئەمریکای باشوورە
هەربۆیە بە ئاسانی تووشی پێکان نابێت.
سڵۆت ئاماژەی بەوەکرد گۆڵکردن لە یارییەکی لەو شێوەیەدا
کارێکی ئاسان نییە دڵخۆشە بەوەی دیگۆ جۆتا ئەو کارە زەحمەتەی ئەنجامدا.
راهێنەرەکە جەختی لەوەکردەوە لە پێناو هاندەرانی یانەکە
بەردەوام دەبین لەکارکردن و هەوڵ دەدەن رۆژ بە رۆژ ئاستی بەرزتر پێشکەش بکەین.
لە کۆتاییدا ئارنی سڵۆت ئەوەی ئاشکراکرد ئامانجیان
یەکلاکردنەوەی نازناوەکەیە بەزووی و بۆئەم مەبەستە پێویستە لەسەرجەم یارییەکان
بردنەوە تۆماربکەین.
چۆمان سدیق