لە جامی شای سعودییە.. ئیتیحاد گەشتە یاری کۆتایی

PM:11:15:01/04/2025

588 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامی شای سعودییە ئیتیحاد بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە شەبابی بردەوە و گەشتە یاری کۆتایی

لە یارییەکانی قۆناغی پیش کۆتایی جامی شای سعودییە ئتیحاد میوانداری لە یانەی شەبابی کرد.

لە تایمی یەکەمدا هەردوولا بەبەهێزی دەستیان بە یارییەکە کردوو و لە خولەکی 14 فابینیۆ گۆڵی یەکەمی ئیتیحادی تۆمارکرد و سەرئەنجام نیوەەی یەکەم بەم تاکە گۆڵە کۆتایی هات.

لە نیوەی دووەم شەباب لە پێناو راستکردنەوەی ئەنجامی یارییەکە هاتە ناو یاریگاو و لە خولەکی 64 کریستان گوانکا گۆڵی یەکسانبوونەوەی تۆمارکرد.

یاری بەردەوام تاوەکوو خولەکی 67 کاتێک هەمان یاریزان واتە گوانکا گۆڵی دووەمی پیشکەوتنی تۆمارکرد.

خاوەن ماڵ بێهیوابوو نەبوو لە گەراندنەوەی ئەنجامی یارییەکە و لە خولەکی دوو کاتی زیاد کراو پێرێرا گۆڵی یەکسانبوونەوەی ئیتیحادی تۆمارکرد.

پاشان لە خولەکی نۆی کاتی زیادکراو پێرێرا گەشتەوە سەر گۆڵی شەباب و گۆڵی سێیەمی تۆمارکرد.

سەرئەنجام یارییەکە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە بەرژەوەندی ئیتیحاد کۆتایی هات و گەشتنە یاری کۆتایی و شەبابیش ماڵئاوای کرد.