PM:10:02:18/03/2025
208 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئاسێنسیۆ خواستی خۆی بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ
ریاڵ مەدرید دەربڕی و پویۆڵیشی بە نموونەی باڵای خۆی ناوزەند كرد.
ڕائول ئاسێنسیۆ لە ئێستادا لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە
مەشق و ڕاهێنانەکاندایە و بۆ یەکەمجار بانگهێشتی هەڵبژاردەی وڵاتەكەی کراوە، یاریزانەكەی
ریاڵ مەدرید لە دوو یاری بەرامبەر هۆڵەندا لە نەیشنز لیگ بەشداری دەکات.
بەرگریكارە
22 ساڵانەكە، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەنوسان پەیامێکی گرنگ و ڕوونی ئاڕاستەی
ڕیاڵ مەدرید کرد و بە یانەکەی ڕاگەیاند کە حەز دەکات بۆ ماوەی چەندین ساڵ لە بێرنابیۆ
بمێنێتەوە و چامپیۆنز لیگ بباتەوە.
سەبارەت بە یاریكردنی بۆ هەڵبژاردەی ئیسپانیاش وتی: دڵخۆشیم
پاش پەیوەندیكردنم بە هەڵبژاردەی ئیسپانیاوە وەك ئەو كاتەیە كە بۆ یەكەمجار بانگهێشتی
ریاڵ مەدرید كرام، یەکەمجار بەهۆی ئەنچیلۆتیەوە بانگهێشتی تیپی یەکەمی ڕیاڵ کرام،
کارلۆش خۆی هات و مژدەی پێدام، دڵخۆش و ڕازیم لە ستافی تەکنیکی و یاریزانەكان و هەموو
هاندەرانی ڕیاڵ مەدرید، بەڕاستی ژیانم لە مەدرید جوانە.
باسی لەوەشكرد، وێنای ئایندەی خۆی دەكات كە لە دە ساڵی
ئایندەش هەر بۆ یانەی ریاڵ مەدرید یاری دەكات، نەشیشاردەوە كارلۆس پویۆڵی كاپتنی
پێشووی بەرشەلۆنە نموونەی باڵای ئەوە لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا، بۆ ئەوانیش لە
ریاڵ مەدرید رامۆس نموونەیە.