PM:11:19:10/03/2025
324 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە چامپیۆنز لیگی ئاسیا نەسڕ بە
سێ گۆڵی بێوەڵام شکستی بە ئیستیقلال هێنا و گەیشتە قۆناغی چارەکی کۆتایی.
لە یاریی گەڕانەوەی
قۆناغی 16ـی چامپیۆنز لیگی ئاسیا، یانەی نەسڕی سعودیی لە یاریگای ئەوەل پارک
میوانداری ئیستیقلال تەهرانی ئێرانیی کرد.
تایمی یەکەم، لە
سەرەتاوە نەسڕ بە بەهێزی دەستیپێکرد و لە خولەکی نۆ و 27 دوو گۆڵیان تۆمارکرد،
گۆڵی یەکەم دوران و گۆڵی دووەم رۆناڵدۆ بە لێدانی سزا تۆماریکرد.
لە خولەکی دووی کاتی
زیادکراوی نیوەی یەکەمیش مەهران ئەحمەدی یاریزانی ئیستیقلال بە کارتی سور کرایە
دەرەوە.
لە تایمی دووەمدا، یانەی
خاوەن ماڵ درێژەی بە ئاستە بەرزەکەیدا و لە خولەکی 84 دوران گۆڵی دووەمی خۆی و
سێیەمی یانەکەی تۆمارکرد.
سەرەنجام یارییەکە بە سێ
گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە بەرژەوەندی نەسڕ کۆتایی هات، بەو بردنەوە نەسڕ بلیتی
قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنز لیگی ئاسیای بەدەستهێنا و ئیستیقلال ماڵئاوایی کرد.
بیلال کاکە