PM:03:22:04/03/2025
308 جار خوێندراوەتەوە
+
-
یارییەکانی چوونی قۆناغی 16ی چامپیۆنز لیگ بەردەوامییان هەیە و چوار شەممە
چەند یارییەکی تر ئەنجامدەدرێن.
لە یەکێک لە یارییە گرنگەکاندا، یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لەدەرەوەی
یاریگای خۆی دەبێتە میوانی یانەی بەنفیکای پورتوگالی.
بەرشەلۆنە و بەنفیکا لە مێژوویاندا 10 جار رووبەڕووی یەکبونەتەوە، یانە
کەتەلۆنیەکە لە چوار یاریدا براوە بووە و 13 گۆڵی تۆمارکردووە، یانە پورتوگالیەکەش
دوو بردنەوەی هەبووە و 11 گۆڵی کردووە، لە چوار یاریشدا یەکسانبوون.
ئەم دوو یانەیە لە قۆناغی یەکەمی ئەم وەرزەی چامپیۆنز لیگدا رووبەڕووی
یەکبونەوە کە یارییەکەش لە یاریگای بەنفیکا بەڕێوەچوو بەڵام بەرشەلۆنە بە ئەنجامی
پێنج گۆڵ بەرامبەر چوار گۆڵ بردنەوەی بەدەستهێنا.
بەرشەلۆنە لەم وەرزەی چامپیۆنز لیگدا تا ئێستا هەشت یاری ئەنجامداوە، شەش
بردنەوە و یەکسانبوونێک و شكستێکی هەیە، 28 گۆڵی تۆمارکردووە و تەنها 13 گۆڵی
لێکراوە.
لە هەمان شەودا و لە یارییەکی ئاگریندا، یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی
لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی دەکات.
پاریس سان جێرمان و لیڤەرپوڵ لە مێژوویاندا چوار جار رووبەرووی
یەکبونەوەتەوە، هەریەکەیان لە دوو یاریدا براوە بوون و یانە فەرەنسیەکە حەوت گۆڵی
تۆمارکردووە بەرامبەر شەش گۆڵی یانە ئینگلیزیەکە.
لیڤەرپوڵ باشترین یانەی ئەم وەرزەی چامپیۆنز لیگە بەهۆی ئەوەی کە لە
پێشەنگی ریزبەندی قۆناغی یەکەمدا بوو، بە شێوەیەک کە لەو هەشت یارییەی ئەنجامیدا 21
خاڵی کۆکردەوە بە حەوت بردنەوە و شکستێک.
لە یارییەکی بەهێزی تردا، هەردوو یانەی بایرن میونشن و بایەر لیڤەرکوزنی
ئەڵمانی لە یاریگای ئالیانز ئارینا رووبەڕووی یەکدەبنەوە.
بایرن میونشن لە مێژوودا 102 یاری بەرامبەر لیڤەرکوزن ئەنجامداوە لەسەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا،
یانە باڤارییەکە لە 60 یاریدا براوە بووە و 203 گۆڵی تۆمارکردووە بەرامبەر 22
بردنەوەی لیڤەرکوزن کە 123 گۆڵی کردووە، لە 20 یاریشدا یەکسانبوون.
لە یارییەکی تریشدا، یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی کە لە قۆناغی یەکەمدا پلەی
چوارەمی بەدەستهێنا لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەڕووی یانەی فاینۆردی هۆڵەندی
دەبێتەوە
خ . ک