PM:09:48:12/04/2024
680 جار خوێندراوەتەوە
+
-
گۆندۆگان و ئۆریۆل رۆمیۆ و کریستینسن مەترسی بەشدارینەکردنیان
لە کلاسیکۆ لەسەرە.
یانەی بەرشەلۆنە
خۆی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەیەکی گرنگ لە لالیگا ئامادە دەکات، دوای ئەوەی رووبەرووی
قادش دەبێتەوە، یاری داهاتووی لە لا لیگادا بەرامبەر ریاڵ مەدریدە و یارییەکی کاریگەرە
لەسەر کێبڕکێی خولی ئیسپانیا.
ڕۆژنامەی مۆندۆ
دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویکردەوە، یانە کەتەلۆنییەکە بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ
بەشداریکردنی ئیلکای گۆندۆگان و ئۆریۆل رۆمیۆ و کریستینسن دەکات، بەهۆی مەترسی
بەشدارینەکردنیان لە کلاسیکۆ.
ئاماژەی بەوەش
کردووە، سێ یاریزانە ناو براوەکە چوار کارتی زەردیان لە یارییەکانی رابردوو
وەرگرتووە و ئەگەر لە یارییەکەی قادش تەنیا کارتێکی زرد وەربگرن ئەوا بەهۆی
کەڵەکەبوونی کارتە زەردەکانەوە ناتوانن بەشداری کلاسیکۆ بکەن.
ئەمە لە کاتێکدایە،
رۆبێرت لیڤاندۆڤسکیش بەرامبەر قادش یاری ناکات بەهۆی وەرگرتنی کارتێکی زەرد و
کەڵەکەبوونی کارتە زەردەکانی لە یاری رابردوویان کە بەرامبەر لاس پاڵماس بوو.