سێ یاریزانی کورد بانگێشتی هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێراق کران

PM:05:50:25/12/2023

3048 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لیستی یاریزانانی هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێراق بڵاوکرایەوە و سێ یاریزانی کوردیش بانگێشتکراون.

رازی شنێشل راهێنەری هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێراق لیستێکی 30 یاریزانی بۆ بەشداریکردن لە کەمپی مەشق و راهێنانی بەسرە راگەیاند و ناوی سێ یاریزانی کورد لە لیستەکەدا دەبینرێت، یاریزانەکانیش سیابەند عەگید و ئاکۆ حوزێر یاریزانانی یانەی دهۆکن لەگەڵ هەڵۆ فایەقی بەرگریکاری یانەی هەولێر.

هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێراق رۆژی 2ـی مانگی داهاتوو تاوەکو رۆژی 10 مانگ لە بەسرە کەمپێکی مەشق و راهێنان دەکەنەوە لە چوارچێوەی ئامادەکاریەکانی خۆیان بۆ پاڵاوتنەکانی ئاسیا بۆ ئۆڵۆمپی پاریس.

هەر بەهەمان بۆنەوە عەدنان دەرجال سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی عێراق لەگەڵ رازی شنێشلی راهێنەری هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێراق کۆبونەوە سەبارەت بە دابینکردنی تەواوی پێداویستیەکان بۆ راهێنەرەکە لە چوارچێوەی ئامادەکاریەکانی هەڵبژاردەکە.