هازارد بووەتە ئامانجی ئارسناڵ و یۆڤانتۆس

PM:11:52:05/06/2023

408 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئارسناڵ هەوڵی گەڕانەوەی هازارد بۆ پریمەر لیگ دەدات و یۆڤانتۆسیش دەیەوێت ئەو یاریزانە بگوازێتەوە.

رۆژنامەکانی بەڕیتانیا بڵاویانکردەوە، یانەی ئارسناڵ هەوڵی گرێبەستکردن لەگەڵ ئیدین هازاردی بەلجیکی و یاریزانی پێشووی یانەی ریاڵ مەدرید دەدات و دەیانەوێت بیگەڕێننەوە پریمەر لیگ.

رۆژنامەکان ئاشکرایانکردووە، میکێل ئارتێتای راهێنەری یانە لەندەنیەکە گڵۆپی سەوزی بۆ ئەندامانی یانەکەی هەڵکردووە کە گرێبەست لەگەڵ هازارد ئیمزا بکەن لە هاوینی ئەمساڵدا.

ئاماژەی بەوەشداوە، گواستنەوەی هازارد ئاسانە چونکە بە گرێبەستی ئازادە و ئارتێتاش پێیوایە کە ئەو یاریزانە لە وەرزی داهاتوودا دەتوانێت ئاستی بەرز پێشکەش بکات لە یانەکەیاندا.

لەلایەکی ترەوە، پێگەی فوتبۆل ئیتاڵیا دوپاتیکردووەتەوە کە بەرپرسانی یانەی یۆڤانتۆسیش هەوڵی گواستنەوەی ئیدین هازارد دەدەن و تەنیا چاودێری توانای جەستەیی دەکەن و دەیانەوێت هۆکاری پێکانە زۆرەکانی بزانن دواتر گرێبەستی فەرمی پێشکەش دەکەن.
خ . ک