خولى نایابى عێراق.. هەولێر دوو گۆڵى لە نەفت کرد

PM:06:51:07/05/2023

636 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولى نایابى عێراق، هەولێر بە دوو گۆڵى بێ بەرامبەر لە نەفتى بردەوە و سەرکەوت بۆ پلەى هەشتەم.

لە دوایین یارى هەفتەى 27ى خولى نایابى تۆپى پێى عێراق، یانەى هەولێر لە دەرەوەى یاریگاى خۆیدا، ڕووبەڕووى یانەى نەفت بووەوە.

لە تایمى یەکەمدا، هەردوو یانە چەندین هێرشیان ڕووبەڕووى تۆڕى گۆڵى یەکتر کردەوە، بەڵام هەوڵەکانیان بێ ئەنجام بوو، تایمەکەش بەبێ گۆڵ کۆتایى هات.

لە تایمى دووەمدا، هەولێرى میوان دوو گۆڵى لەسەریەکى لە خولەکەکانى 53 و 87دا لەلایەن هەڵۆ فایەق و جاسم محەمەدەوە تۆمارکرد و بە دوو گۆڵى بێ بەرامبەر یارییەکەى بردەوە.

بەم ئەنجامە هەولێر، کە 12 یارییە لەسەریەک حەوت بردنەوە و چوار یەکسانبوونى تۆمارکردووە و تەنیا یارییەکى دۆڕاندووە، بە 38 خاڵ سەرکەوتنى بۆ پلەى هەشتەمى ڕیزبەندى خولەکە بەدەستهێنا، نەفتیش لە پلەى 18یەمدایە و 21 خاڵى هەیە.

گ . ف