PM:09:12:26/03/2023
352 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە پاڵاوتنى جامى یۆرۆ،
ئینگلتەرا بە دوو گۆڵى بێ بەرامبەر لە ئۆکرانیاى بردەوە و کازاخستانیش ڕیمۆنتاداى
بەسەر دانیمارکدا کرد.
لە جەولەى دووەمى قۆناغى
کۆمەڵەکانى پاڵاوتنى جامى نەتەوەکانى ئەوروپاى 2024ى ئەڵمانیا، لە کۆمەڵەى سێیەم،
هەڵبژاردەى ئینگلتەرا لە یاریگاى ویمبڵى، میواندارى هەڵبژاردەى ئۆکرانیاى کرد.
ئینگلتەرا بە دوو گۆڵى
بێ بەرامبەر یارییەکەى بردەوە و گۆڵەکانیش هارى کین و بۆکایۆ ساکا لە خولەکەکانى
37 و 40دا تۆماریانکرد.
بەم ئەنجامە، ئینگلتەرا دووەم
بردنەوەى لەسەریەکى تۆمارکرد و بە شەش خاڵ لە پێشەنگى ڕیزبەندى کۆمەڵەکەیدایە و
ئۆکرانیاش بەبێ هیچ خاڵێک لە پلەى پێنجەم و کۆتاییدایە.
هارى کین خێراترین یاریزانى ئەوروپییە 55 گۆڵ لە 82 یاریدا بۆ هەڵبژاردەکەى تۆماربکات، لە دواى گێرد مۆلەر لە 1972ەوە، کە ئەم لە 42 یاریدا ئەو ژمارەیەى تۆمارکردووە.
لە یارییەکى کۆمەڵەى
هەشتەمیشدا، هەڵبژاردەى دانیمارک لە دەرەوەى خاکى خۆیدا، بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە
سێ گۆڵ بە هەڵبژاردەى کازاخستان دۆڕا.
لە یارییەکانى تریشدا،
ئایلسەندا بە حەوت گۆڵى بێ بەرامبەر لە لیشتنشتاینى بردەوە و سلۆڤینیاش بە دوو
گۆڵى بێ بەرامبەر سەرکەوتنى بەسەر سان مارینۆ تۆمارکرد.
گ . ف