PM:03:27:21/10/2022
648 جار خوێندراوەتەوە
+
-
گاڤی بە براوەی خەڵاتی
کوڕی ئاڵتونی دیاریکرا و بنزیمە و پێرێز وەک باشترین یاریزان و سەرۆک یانە
هەڵبژێردران.
رۆژنامەی توتۆ سپۆرتی
ئیتاڵی لە کۆنفرانسێکدا براوەی خەڵاتەکانی کوڕی ئاڵتونی 2022ی لەسەر چەند ئاستێکی
جیاواز ئاشكراکرد کە ساڵانە دەیبەخشێت.
پابلۆ گاڤی یاریزانی 18
ساڵی یانەی بەرشەلۆنە وەک براوەی خەڵاتی کوڕی ئاڵتونی 2022ی وەک باشترین یاریزانی
لاو دیاریکرا.
فلۆرینتینۆ پێرێزی
سەرۆکی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانیش بە باشترین سەرۆک یانەی ئەوروپی ساڵ
دەستنیشانکرا لەلایەن گۆڤارە ئیتاڵیەکەوە.
کەریم بنزیمەی فەرەنسی و
هێڕشبەری یانەی ریاڵ مەدرید بە باشترین یاریزانی ئاڵتونی 2022 وەک باشترین
یاریزانی ساڵ دیاریکرا و ئەلێکسیا پوتیاسی یاریزانی بەرشەلۆنە بە باشترین کچە
ئاڵتون دیاریکرا وەک باشترین یاریزانی کچ.
کارلۆ ئەنچیلۆتی
راهێنەری ریاڵ مەدرید بە باشترین راهێنەری دەرەوەی ئیتاڵیا و جوسێ مۆرینیۆی
پورتوگالی و راهێنەری یانەی رۆما بە باشترین راهێنەری ناوخۆی ئیتاڵیا هەڵبژێردران.
پاولۆ ماڵدینی
بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی ئە سی میلانی ئیتاڵیش بە باشترین بەڕێوەبەری وەرزشی
ئەوروپی دیاریکرا.
خ . ک