مەترسی لەسەر مۆندیالی یانەکان دروستبوە

PM:08:01:06/07/2022

1036 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مۆندیالی یانەکان بەهۆی مەرجەکانی فیفا مەترسی هەڵوەشاندنەوەی لەسەرە.

راپۆرتە وەرزشییەکان ئاشكرایان كرد، مۆندیالی داهاتووی یانەكان كە بڕیارە لە مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵ یان سەرەتای مانگی شوباتی ساڵی داهاتوو بەڕێوەبچێت، هەڕەشەی هەڵوەشاندنەوەی لەسەرە بەهۆی مەرجەكانی یەكێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی بۆ ئەو وڵاتەى میوانداری پاڵەوانێتییەکە دەکات.

لە ڕاپۆرتە وەرزشییەکەدا هاتووە یەکێتی تۆپی پێی جیهان بەرامبەر میوانداریکردنی مۆندیالی یانەکان داوای 25 ملیۆن دۆلار لە بری ڕێکخستنی میواندارییەکە لەو وڵاتە دەکات کە پاڵەوانێتییەکە لەئەستۆ دەگرێت، لەهەمان کاتیشدا ئەو وڵاتە پابەند دەکات تیچووی سەرجەم ئەو حەوت یانەیە لە ئەستۆ بگرێت کە بەشداری دەکەن.

هاوکات فیفا داوای کردووە وڵاتی میوانداری دەبێت دوو یاریگای سەرەكی دابین بكات بۆ ئەنجامدانی یارییە فەرمییەكانی تایبەت بە پاڵەوانێتییەكە، ئەوەی لە کاتێکدایە تا ئەم ساتە بەهۆی مەرجەکانەوە هیچ وڵاتێك پێشنیازی میوانداریكردنی پاڵەوانێتییەكە نەكردووە، ئەوەی مەترسی هەڵوەشاندنەوەی پاڵەوانێتییەكەی لەسەرە.