PM:06:01:16/01/2026
260 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەرپرسانی مان
یونایتد پلانی گواستنەوەی مۆریلۆیان داڕشتووە تا بیکەنە شوێنگرەوەی ماگوایەر.
رۆژنامەی دەیلی
مەیلی بەڕیتانی بڵاویکردەوە، یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی لە ئێستاوە
هەوڵەکانی بەمەبەستی گواستنەوەی یەکێک لە بەرگریکارە نایابەکانی پریمەر لیگ
دەستپێکردووە.
ئەو رۆژنامەیە
دوپاتیکردووەتەوە، ئامانجی بەرپرسانی شەیتانە سوورەکان ئیمزاکردنی گرێبەستە لەگەڵ
مۆریلۆی بەرگریکاری بەرازیلی یانەی نۆتینگهام فۆرێست لە هاوینی ئەمساڵدا.
رونیشیکردووەتەوە،
ئەم هەوڵەی مانچستەر یونایتد لە پێناو ئەوەیە کە بەرگریکارە بەرازیلیەکە بکەنە
شوێنگرەوەی هاری ماگوایەر لە وەرزی داهاتوودا کە ئەگەری زۆرە لە یانەکەیان بڕوات.
نوسیویەتی، مۆریلۆ
هەرچەندە گرێبەستەکەی لەگەڵ نۆتینگهام تا هاوینی 2029 نوێکردووەتەوە بەڵام
ئامادەیە ئەو یانەیە جێبهێڵێت و بەرپرسانی یانەکەش رازیدەبن بە فرۆشتنی ئەگەر
ئۆفەرێکی گونجاویان پێشکەش بکرێت.
مۆریلۆ یەکێکە لە
باشترین یاریزانەکانی دڵی بەرگری پریمەر لیگ بەهۆی ئەوەی جەستەیەکی بەهێزی هەیە و
بە پێی چەپ یارییدەکات، ئەوەش بووەتە هۆکاری ئەوەی چەندین یانەی گەورەی ئەوروپا
چاودێری بکەن.
خ . ک