AM:09:09:05/03/2026
136 جار خوێندراوەتەوە
+
-
گواردیۆلا سەرەڕای ئەوەی دڵگران بوو بەڵام ئاستی تیپەکەی بە بەرز وەسفکرد.
پیپ گواردیۆلا، ڕاهێنەری یانەی مانچستەر سیتی، بێزاری خۆی نیشاندا دوای ئەوەی تیپەکەی لە هەفتەی 29ی خولی ئینگلتەرا لە یاریگای ئیتیحاد بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر نۆتینگهام فۆرێست یەکسان بوو.
گواردیۆلا ئاماژەی بەوە کرد کە هەرچەندە لە ئەنجامەکە ڕازی نییە و هەست بە نائومێدی دەکات، بەڵام یاریزانەکانی وەک هەمیشە هەموو هەوڵێکی خۆیان داوە و لە کۆتایی یارییەکەشدا چەند هەلێکی باشیان بۆ ڕەخساوە کە نەیانتوانیوە بیقۆزنەوە، لەگەڵ ئەوەشدا جەختی کردەوە کە پێویستە لەسەر ڕێڕەوی خۆیان بەردەوام بن.
سەبارەت بە ناڕەزایەتی یاریزانەکانی لەسەر بڕیارە ناوبژیوان و داواکردنی لێدانی سزا، گواردیۆلا نەیویست بچێتە ناو وردەکارییەکان و تەنها وتی: هیچ قسەیەکم نییە بیڵێم.
ڕاهێنەرە ئیسپانییەکە ئاستی گشتی تیپەکەی بە زۆر باش وەسف کرد و پێی وابوو لایەنی پۆزەتیڤی زۆریان تێدا بووە، هەرچەندە دانی بەوەدا نا کە هەندێک لایەن هەن پێویستیان بە باشترکردنە، بەڵام بە گشتی لە شێوازی یاریکردنی یانەکە ڕازی بوو.