لەڕووی زانستییەوە راهێنان و وەرزشکردن لە رەمەزان سوودی زۆرە بۆ رۆژووگران، هەر لە هاوسەنگی کێشەوە بۆ سووتاندنی.
ماڵپەری " موستەقیلە" لە بابەتێکی تەندروستیدا سوودەکانی وەرزشکردنی ئاشکراکردووە لە مانگی رەمازندا، کە ئەمانەن:
١. زیندەچالاکییەکانی جەستە رێک دەخات.
٢. جەستە لە زیادبوونی کێش و کەڵکەبوونی چەورییەکان دەپارێزێت.
٣.پارێزگاری لە ماسوولکەکانی جەستە دەکات.
٤.رێژەی شەکری ناو خوێن هاوسەنگ دەکات.
٥. پەرە بە ئاستی کۆلیسترۆڵ و چەورییە سیانییەکان دەدات.
٦. پارێزگاری لە تەندروستی ئەندامەکانی ناوەوە دەکات.
٧.بەهێزکردنی ماسوولکەی دڵ و سییەکان، کە وا دەکات رۆژووگر بەرگەی رۆژووبگرێت لە رۆژەکەدا.
٨.رێکخستنی هۆرمۆنەکانی جەستە، لەوانەش هۆمۆنەکانی برسێتی و تێربوون.
ر.ئ