ئەمریکا رایگەیاند، هۆشداری دەداتە ئەو وڵاتانەی خۆیان لە سزاکانی سەر روسیا دەدزنەوە بەوەی توشی سزای ئەمریکا دەبن.
نێد پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا ئاشکرای کرد، "ئەمریکا ئەوەی روونکردووەتەوە، هەر وڵاتێک بیەوێت خۆی بدزێتەوە لەو سزایانەی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە سەرتاسەری جیهان بە سەر روسیادا سەپاندویانە، ئەوا رووبەڕووی سزا دەبێتەوە".
دەشڵێت، خۆدزینەوە ئەوەش دەگرێتەوە کە وڵاتەکە هاوکاریی
سەربازیی یان پشتیوانی دارایی پێشکەشی روسیا بکات.
نێد پرایس باسی
لەوەشکرد، "هەر وڵاتێک سزاکان ببەزێنێت و یارمەتی مۆسکۆ بدات، ئەوا رووبەڕووی
دەرئەنجامێکی خراپ دەبێتەوە."
ئەمەش لە کاتێکدایە،
لە ٢٤ی شوباتەوە روسیا هێرشەکانی بۆ سەر ئۆکرانیا دەستپێکردووە و ئەمریکا و وڵاتانی
ئەوروپاش وەک وەڵامێک بۆ ئەو هێرشانە سزای توندی ئابوریان بەسەر روسیادا سەپاندووە.