پەلەمانتارێکی فراکسیۆنی نەوەی نوی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، ئەگەر پەرلەمان نەیتوانی پرسی سەرۆک کۆمار یەکلای بکاتەوە ئەبێت دادگای باڵا رونکردنەوەیەک بۆ ئەم دۆخە دابنێت.
ئومێد محەمەد پەلەمانتاری فراکسیۆنی نەوەی نوی لە پەرلەمانی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەگەر پەرلەمان نەیتوانی پرسی سەرۆک کۆمار یەکلای بکاتەوە ئەبێت دادگای باڵا رونکردنەوەیەک بۆ ئەم دۆخە دابنێت، چونکە هەتا ئێستا یاسایەک لە عێراق نیە کە رونی بکاتەوە ئەگەر عێراق بکەوێتە ئەم بۆشاییە سیاسییەوە چی بکرێت.
ئاشکراشیکرد، هەتا ئێستا فراکسیۆنە
سیاسیەکان نەگەیشتون بە رێککەوتن و دۆخی پەرلەمان گەیشتۆتە بنبەست و هەموو ئاماژەکان بۆ ئەوە دەچن دەبێ
دادگای باڵا بریار بدات لەم دۆخەدا چی بکرێت.
وتیشی، دادگای باڵا چەند
بژاردەیەکی لەبەردەمدا هەیە وەک مانەوەی
حکومەتی ئێستا هەتا لایەنە سیاسییەکان دەگەنە رێککەوتن کە ئەمەش چاوەڕوانکراوترین
بڕیارە و دووەم بڕیاریش هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانە
لە لایەن دادگای باڵای فیدڕاڵەوە، بەهۆی ئەوەی هەندێ لە لایەنەکان وە چوارچێوەی هەماهەنگی دان بە یاسای هەڵبژاردندا نانێن وداوای هەموارکردنەوەی
دەکەن و میکانیزمی گونجاو بۆ دوبارە ئەمجامدانی هەڵبژاردنەکان نیە ئەم ئەگەرە زۆر لاوازە.
ئومید محەمەد ئەوەشی خستەڕوو، تائێستا پەرلەمان ئاگاداری ئەندامەکانی نەکردونەتەوە لە هەبونی دانیشتنی
سبەی یان نا و ئەمەش کارێکی ئاساییە چونکە دانیشتنی بەیانی نا ئاساییە و لەکاتی نا
ئاسایدا دەکرێت چەند کاتژمێرێک پێش دانیشتنەکە ئاگاداری بدرێتە ئەندامەکان و تا ئێستا دۆسیەکە نەدراوتە دادگا، چونکە هێشتا کاتی بەسەرچونی
وادەی دەستوری ماوە.
لەبارەی هەڵوێستی نەوەی نوێ
لە دانیشتنەکەی سبەینێی پەرلەمان بۆ یەکلایکردنەوەی سەرۆک کۆمار ئەو پەرلەمانتارە
ئاماژەی بەوەدا، " لە دوو دانیشتنی رابردوودا، ئێمە وەک هێزەکانی دیکە بە هەڕەمەکی
دوای لایەنێکی سیاسی نەکەوتین و پڕۆژەمان لە بەرژەوەندی خەڵک پێشکەشکرد و بەشداری دانیشتنی یەکەممان کرد، بەڵام لە دانیشتنی
دووم لەبەر ئەوەی داواکانمان جێبەجی نەکرا نەچونیە ژورەوە و ئەمەش دەرخەری ئەوەیە
ئێمە خاوەنی بڕیاری خۆمانین و ئەو هێزەی لەگەڵمان راستگۆ بێت لەگەڵی دەبین و لە بەرژەوندی
هیچ لایەنێکیش بڕیاری بایکۆت نادەین ئەگەر لە بەرژەوەندی خەڵک نەبێت."
ئاشکراشکرد، "ئەگەر
دوو خاڵی ناو ١٧ خاڵمان جێبەجێ بکرێت بەشداری لە دانیشتنەکەی سبەینێدا دەکەین و دەنگ بە کاندیدی خۆمان دەدەین."