AM:10:43:05/08/2021
56480 جار خوێندراوەتەوە
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی دژه تیرۆری ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری راگەیاندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، "هه‌ندێک که‌س بۆ مه‌رامی سیاسی، ناو و لۆگۆی دژه تیرۆر به‌کارده‌هێنن، لێکۆڵینه‌وه‌مان ده‌ستپێکردووه و هه‌ر که‌س و تاقمێک تێوه‌گلابن، روبه‌ڕوی یاسایان ده‌که‌ینه‌وه."
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی دژه تیرۆری ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری، راگەیاندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا هاتووە، "ده‌زگاکه‌مان هێزی به‌رجه‌سته‌کردنی سه‌روه‌ریی یاسا و راپێچکردنی تاوانبارانه بۆ به‌رده‌م یاسا، له هه‌ر شوێنێک تاوانباران خۆیان حه‌شار بده‌ن و بیانه‌وێت له لێپرسینه‌وه و سزادان هه‌ڵبێن، ئێمه راپێچی به‌رده‌م یاسایان ده‌که‌ین."
دژە تیرۆر دەشڵێت، "له کاتێکدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی
دژه تیرۆر خۆی به دوور گرتووه له ململانێ سیاسییه‌کان، به‌ڵام هه‌ندێک که‌س و
تاقم بۆ مه‌رامی سیاسی، ناو و لۆگۆی دژه تیرۆر به‌کار ده‌هێنن، ئێمه رێگه به چه‌واشه‌کاریی
له‌وجۆره ناده‌ین، لێکۆڵینه‌وه‌مان ده‌ستپێکردووه و هه‌ر که‌س و تاقمێک تێوه‌گلابن،
روبه‌ڕوی یاسایان ده‌که‌ینه‌وه."
ئەم راگەیەندراوەی
دەزگای دژە تیرۆری یەکێتی لەکاتێکدایە، لە رۆژی ٨ی تەمموزی مانگی رابردووەوە، دۆخی
ناوخۆی یەکێتی بەرەو قۆناغێکی نوێ رۆشت و تیایدا بەرپرسانی دەزگای زانیاری و دەزگای
دژەتیرۆر گۆڕدران و دواتریش لاهور جەنگی رایگەیاند کە "بە ویستی خۆم دەسەڵاتە
داراییەکانم بۆ هاوسەرۆکی دووەم جێدەهێڵم و لەسەرۆکی لیستی هاوپەیمانی کوردستانیش
دەکشێمەوە."
لاهور جەنگی ئەو
رووداوانە بە پلانگێڕی ناودەبات و بافڵ تاڵەبانیش دەڵێت، یەکێتی جاران
دەگەڕێننەوە.