PM:12:53:23/03/2022
39256 جار خوێندراوەتەوە
کەشناسی هەرێمی کوردستان لە پێشبینییەکانی کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێی پارێزگاکانی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێم لە دوای نیوەڕۆوە بارانبارین دەستپێدەکات و لە پاریزگای دهۆکیش بەفردەبارێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، "لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە پلەکانی گەرما سێ بۆ چوار پلە بەرزدەبنەوە و ئاسمان ساماڵ و نیمچەهەور دەبێت."
ئاماژەی
بەوەشکردووە، "دواتر کەشەکە دەگۆڕێت بۆ بارانبارین، بەڵام لە پارێزگای دهۆک ئەمڕۆ
ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارانبارین بەبەردەوامی و لەناوچە شاخاوییەکانی ئەو
پاریزگایە بەفردەبارێت."
باسی لەوەشکردووە،
سبەینێ پێنجشەممە پلەکانی گەرما سێ بۆ چوار پلە دادەبەزن، لەگەڵ بەردەوامی باران
بارین لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە، لەهەندێک ناوچە هەورەبروسکە
دەبێت، بەڵام کەشی پارێزگای کەرکوک بە ئاسمانی ساماڵ و نیمچەهەور جێگیردەبێت.