جێگری سه‌رۆكی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی رایگه‌یاند، له‌سه‌ر كاندیدكردنی كه‌سێك بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوی عێراق لەگەڵ رەتی سەدر رێككه‌وتوون و ناوی كاندیده‌كه‌شیان له رۆژانی داهاتودا ئاشكراده‌كه‌ن.
ئه‌حمه‌د ئه‌لروبێعی، جێگری سه‌رۆكی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی رایگه‌یاند، كۆبونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ كوتله‌ی سه‌دردا ئه‌نجامی باشیان هه‌بووه و گفتوگۆیه‌كی كراوه و جددی له نێوان ئەوان و سه‌درییه‌كاندا هه‌یه له پێناو ده‌ستنیشانكردنی ناوێك بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوی عێراق.
ئاماژەی بەوەشدا، له‌سه‌ر كاندیدكردنی كه‌سێك بۆ وه‌رگرتنی پۆستی
سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوی عێراق رێككه‌وتوون و ناوی كاندیده‌كه‌شیان له رۆژانی
داهاتوودا ئاشكراده‌كه‌ن.
ئەوەشی ئاشکرا کرد، هه‌ندێك ناكۆكی له‌سه‌ر
پێكهێنانی حكومه‌ت له‌نێوان هه‌ردو كوتلهكهدا بوونی هه‌یه، به‌ڵام ئاسۆیه‌كی گه‌شیش
له‌م ناكۆكیانه چاوه‌ڕێده‌كرێت.
ئه‌حمه‌د ئه‌لروبێعی وتیشی،
"دیاریكردنی ناوێك بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق په‌یوه‌سته به‌جێبه‌جێكردنی
خاڵه‌كانی رێككه‌وتنی نێوان سه‌درییه‌كان
و ئێمەوە ".
باسی له‌وه‌شكردوه، "ئه‌و چه‌ند خاڵه‌ی كه پێكه‌وه له‌سه‌ری رێككه‌وتوین
ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی نێوان ههردولامانه و له رۆژانی
داهاتوشدا به ئه‌گه‌رێكی زۆره‌وه ناوی كاندید بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی
عێراق راده‌گه‌یه‌نین".
جێگری سه‌رۆكی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، به‌شێوه‌یه‌كی كۆتایی ناوی
ئه‌و كاندیده بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق یه‌كلایی نه‌كراوه‌ته‌وه و هیچ
ناكۆكیهكیش له باره‌ی ده‌ستنیشانكردنی كاندیدێك بۆ ئه‌و پۆسته له ئارادا نییه،
به‌ڵام كه‌مێك ناكۆكی له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌ت له‌نێوان هه‌ردو لادا بوونی هه‌یه.
ئەمە لەکاتێکدایە، لەماوەی رابردوودا
موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر لە
پەیوەندیەکی تەلەفۆنییدا لەگەڵ نوری مالیکی
سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسادا، جەعفەر سادقی ئامۆزی خۆی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک
وەزیران پێشنیارکرد.