سەردێڕ:

لیستی مووچەی مانگی شەش بڵاوکرایەوە

PM:12:25:01/09/2025

5952 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دارایی حکومەتی ماوەبەسەرچوو لیستی مووچەی مانگی شەشی بڵاوکردەوە، بە گوێرەی لیستەکەش، سبەینێ سێشەممە، مووچەی زۆربەی وەزارەتەکان دابەشدەکرێت و پرۆسەکە تاوەکو رۆژی پێنجشەممە بەردەوام دەبێت.


ئەمڕۆ دووشەممە یەکـی ئەیلولی ٢٠٢٥، بە گوێرەی لیستی مووچە کە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی ماوەبەسەرچوو بڵاویکردووەتەوە، مووچەی وەزارەتەکانی خانەنشینانی شارستانی، خاوەن پێداویستی تایبەت، زیندانە سیاسیەکان، بەرکەوتووانی کیمیاباران، کەسوکاری شەهیدان، ئەنفالکراوان، پەروەردە، دارایی و ئابووری، دەستەی دەستپاکی، دەستەی ژینگە، دەزگای مین، مافی مرۆڤ، دیوانی چاودێری دارایی، کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن، ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم دابەشدەکرێت.

هەر بەپێی لیستەکە، رۆژی چوارشەممە، ٣ـی ئەیلول، وەزارەتەکانی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، تەندروستی، ناوخۆ، داد، ئەنجومەنی دادوەری، پلان دانان، بازرگانی و پیشەسازی، سامانە سروشتییەکان، گواستنەوە و گەیاندن، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، شارەوانی و گەشتوگوزار مووچەی مانگی شەش وەردەگرن.

رۆژی پێنجشەممە ٤ی ئەیلول، وەزارەتەکانی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، رۆشنبیری لاوان، کارەبا، ئەوقاف و کاروباری ئاینی، خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، سەرۆکایەتی پەرلەمان، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆکایەتی هەرێم، پێشمەرگە ( دیوان و لیواکان)، یەکەی ٧٠ و ٨٠، پۆلیسی دام و دەزگا نەوتییەکان، ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش، هێزی زێرەڤانی و فەرماندەی بەرگری فریاکەوتن مووچەی مانگی شەش وەردەگرن.













گەلەری