سەردێڕ:

دارایی هەرێم: ترلیۆنێک و حەوت ملیار دینار خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی

AM:11:53:01/09/2025

7440 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم دەڵێت، تەمویلی مووچەی مانگی شەش خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی.


ئەمڕۆ دووشەممە ١ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم بڵاویکردەوە، بڕی یەک ترلیۆن و حەوت ملیار و ٣٥٢ ملیۆن دینار وەک تەمویلی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.

ئەمەش لەکاتێکدایە، بەهۆی بیانووە جۆراوجۆرەکانی هەرێم و پابەندنەبونی بەو رێکەوتنانەی کە خۆی لەگەڵ بەغدا واژۆی کردووە، مووچەخۆرانی هەرێم لە سەرەتای مانگی ٩ دا، مووچەی مانگی شەش وەردەگرن.













گەلەری