سەردێڕ:

نرخی زێڕ بەرزبووەوە

AM:08:28:01/09/2025

17352 جار خوێندراوەتەوە

دوای گۆڕانکاری بەرچاو لە نرخەکەی؛ ئەمڕۆ بەهای کانزا زەردەکە بە سێ هەزار و ٤٧٥ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ـیش بە ٦٩٥ هەزار دینارە.


ئەمڕۆ دووشەممە ١ـی ئەیلولـی ٢٠٢٥، لە بازاڕەکانی جیهاندا نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بە سێ ھەزار و ٤٧٥ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی ٢٨ دۆلار بەرزبووەوە.

گۆرانکاری لە نرخی زێڕ لەدوای ئەوە دێت، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە هەژماری تایبەتی خۆی بڵاویکردەوە،"زێڕ گومرگی ناخرێتە سەر!"، دوای پۆستەکەی ترەمپ، نرخی زێڕ بۆ گرێبەستەکانی داهاتوو بە رێژەی ٢.٤٪ دابەزی.

نرخی زێڕ لە بازارەکانی هەرێم بەم شێوەیە:

زێڕی عەیارە ١٨ بە ٥٩٧ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢١ بە ٦٩٥ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٧٢٨ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٧٩٥ هەزار دینارە

 

 













گەلەری