AM:09:14:01/09/2025
1164 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێم دەڵێت، ئەمڕۆ تاوەکو کاتژمیر ١٢ـی شەو دوا وادەیە بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمـی ئەلیکترۆنی خۆراک.
ئەمڕۆ دووشەممە ١ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ کاتژمێر 12ـی شەو خۆتۆمارکردن کۆتایی دێت و لە دوای ئەو کاتەوە خۆتۆمارکردن دەبێتە پارە و بڕی ١٠ بۆ ١٥ هەزار لە هاوڵاتییان وەردەگیرێت.
باس لەوەشکراوە،
ئەو هاوڵاتییانەی خۆیان تۆمار نەکردووە بەشەخۆراکی مانگانەیان دەبڕدرێت، باشتر وایە پەلەبکەن بۆ خۆتۆمارکردن.