سەردێڕ:

یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان دیاریکرا

PM:05:46:27/02/2022

274572 جار خوێندراوەتەوە

پەیمانگای نەتەوەی بۆ توێژینەوەی گەردوونی و جیۆفیزیکی لە میسر یەکەم رۆژ و کۆتا رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆزیان بۆ ساڵی ٢٠٢٢، ١٤٤٣ی هیجری ئاشکرا کرد.


جاد قازی سەرۆکی پەیمانگاکە لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی وەتەنی میسری وتوویەتی "بەگوێرەی ژمێرەی پەیمانگاکە کە داتاکانیان کۆکردووەتەوە سەرەتای مانگی رەمەزانی ٢٠٢٢ دەکەوێتە ٢ی نیسانەوە، ٣٠ رۆژی تەواو مسوڵمانان بەڕۆژوو دەبن و مانگی تەواو دەبێت".

رونیکردووەتەوە، سەرەتا و کۆتا رۆژی مانگی رەمەزان بە فەرمی لە کاتی بینینی مانگدا رادەگەیەنرێت، کە ٢٩ی شەعبانی داهاتوو دەبێت و هاوکاتە بە ١ی نیسان، کۆتایی مانگی رەمەزان لە ٢٩ی رەمەزانی ساڵی ١٤٤٣ی هیجری رادەگەیەنرێت، کە دەکەوێتە ١ی ئایاری داهاتووەوە، لەکاتی بینینی مانگدا ٢ی ئایار دەبێتە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان.

جاد قازی وتوویەتی "پەیمانگاکە چەندین توانا و شارەزای زانستیان لەلایە بۆ دیاریکردنی مانگی رەمەزان بە گوێرەی جوڵەی فەلەکی و هەسارەکان." 













گەلەری