سەردێڕ:

تورکیا بۆ روسیا؛ هێرشەکانتان بۆ سەر ئۆکرانیا رابگرن

PM:04:29:26/02/2022

9120 جار خوێندراوەتەوە

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا داوای له‌ هاوتا روسییه‌كه‌ی کرد ئۆپراسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كان بۆ سه‌ر ئۆكراینا رابگرن.


وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند، مه‌ولود چاوشئۆغڵو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا ئەنجامداوە.

بەگوێرەی راگەیەنراوەکە، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا به‌ تیشک خستنه‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی زیاتری گرژییه‌ سه‌ربازییه‌كان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی هیچ لایه‌كدا نییه‌، داوای كرد روسیا ئۆپراسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كانی بۆ سه‌ر ئۆكراینا رابگیرێن.

چاوشئۆغڵو جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئاماده‌باشی ئەنقەرە كرده‌وه‌ بۆ میوانداریكردنی شاندی روسیا و ئۆكراینا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به‌ رێگای دیالۆگ و دانوستاندن.

ئەوەش لەکاتێکدایە، سوپاى روسیا ماوەى سێ رۆژە هێرشى سەربازى دەستپێکردووە بۆ سەر ئۆکرانیا، بە سەدان هاوڵاتى ئۆکرانیا کوژراون و برینداربوون و سەدان سەربازیش لە سوپاى هەردوو وڵات بوونەتە قوربانی و هەردوولا ئاماری جیاواز بڵاودەکەنەوە.













گەلەری