PM:12:57:17/01/2025
2176 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆک کۆماری ئێران گەیشتە مۆسکۆ و بڕیارە لەگەڵ سەرۆکی ڕووسیا کۆببێتەوە و رێککەوتنێک لەگەڵ ئەو وڵاتە ئەنجام بدەن.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی ١٧ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، میدیا ئێرانییەکان بڵاویانکردەوە، مه‌سعود پزیشكیان، سه‌رۆك كۆماری ئێران گەیشتووەتە شاری مۆسكۆ و له لایه‌ن سێرگی سێڤلایڤ، وه‌زیری وزه‌ی روسیا و به‌شێك له به‌رپرسانی دیكه‌ی روسیا پێشوازی لێكراوە.
ئاماژه‌یان بهوهشكردوه، بڕیاره سه‌رۆك كۆماری ئێران له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ روسیا رێككه‌وتنێكی
هه‌مه‌لایه‌نه‌ی هاوكاری نێوان دوو وڵات بۆ ماوه‌ی ٢٠ ساڵ واژۆ بكات.
باسیان لەوەشکردووە، رێككه‌وتنه‌كه زیاتر له ٣٠ خاڵ لەخۆ دەگرێت، وەک بواره‌كانی ئابووری
و گواستنه‌وه و رێڕه‌وی ترانزێت و پاره و بانكی و وه‌به‌رهێنان، زانست، نه‌وت و
گاز و زۆری دیکە لەخۆدەگرێت.