PM:02:54:18/02/2022
5748 جار خوێندراوەتەوە
بەبۆنەی یادی ١١ ساڵەی دامەزراندنی کەناڵی ئێن ئاڕ تیەوە بەدەل بەرواری پیرۆزبایی لە سەرجەم کارمەندان و بینەرانی کەناڵەکە کرد و دەڵێت، " جێگەی شانازی هەموو کەسێکی کوردپەروەر و ئاشتیخوازێکە لە جیهاندا."
بەدەل بەرواری چالاکوانی دیاری دەڤەری بادینان دەڵێت، "ئێن ئاڕ تی دەنگی کەسانی زوڵملێکراو و بێدەسەڵاتە و دڕکە بۆ چاوی کەسانی گەندەڵکار و خاکفرۆشان."
وتیشی "هیوادارە کەناڵەکە لەسەر رێگە و رێچکەی خۆی
بەردەوام بێت چونکە گەلی کورد لە هەموو شوێنێکی جیهان چاویان لەسەر ئێن ئاڕ تییە و
لە دڵی هەموو کەسێکدایە."
ئەمەش لە کاتێکدایە، ساڵی رابردوو بەدەل بەرواری لەگەڵ چەندین
چالاکوانی دیکەی بادینان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکران و دواتریش لەلایەن
دادگای دهۆکەوە بە تۆمەتی خراپبەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی و رێکخستنی خۆپیشاندانەکان
بڕیاری زیاندیکردنی بۆ دەرچوو، پاشان دوای مانەوەی لە زیندان بۆ ماوەی ساڵێک
ئازادکرا.