سەردێڕ:

چاوگێکی ئەمنی بۆ ئێن ئاڕ تی: سێ درۆن خرانە خوارەوە

PM:01:08:01/09/2025

3192 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێکی ئەمنی بە ئێن ئاڕ تی وت، هێزە ئەمنیەكان بەرەبەیانی ئەمڕۆ ژمارەیەك درۆنیان لە سنووری دەباشان و ئەزمەڕ خستە خوارەوە.


ئەمڕۆ دووشەممە ١ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، چاوگیکی ئەمنی بە ئێن ئاڕ تی باسی لەوەکرد، هێزە ئەمنیەكان لێكۆڵینەوەیان لەبارەی کەوتنی سێ درۆن و زانینی شوێنی ئاراستەكردنیان دەسپێكردووە و تا ئێستا زانیارییان لەو بارەیەوە ئاشکرا نەکرووە.

وتیشی، ئەو درۆنانە لە سنووری دەباشان و ئەزمەڕ بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە خرانە خوارەو و لە ئێستاشدا لیژنەی لێكۆڵینەوە لە شوێنی رووداوەكەیە.













گەلەری