سەردێڕ:

لە کەشناسی هەرێمەوە؛ بەفر لە سەنتەری ئەم شارانەدا دەبارێت

PM:06:21:14/01/2022

453760 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی هه‌رێم رایگه‌یاند، شەپۆلێکی باران و بەفر و سەرما روو لە هەرێم دەکات بۆ ماوەی هەفتەیەک بەردوام دەبێت، دەشڵێت، لە ناوەڕاستی هەفتەدا پلەکانی گەرما بۆ ١٢ پلە ژێر سفر دادەبەزێت.


بژار ئەکرەم لێپرسراوی پێشبینییەکان لە بەڕێوبەرایەتی کەشناسی بومەلەرزەزانی هەرێم بە ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، کاریگەریی ئەو پاڵە پەستۆیانەی رووی لە ناوچەکانی هەرێم کردووە بەردەوام دەبێت، بارانی بەخوڕ و بەفریش لەناو سەنتەری شارەکانی دهۆک و سلێمانی و هەولێر دەبارێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوودا بارستە هەوایەکی سارد روو لەناوچەکە دەکات و پلەکانی گەرما بۆ ١٢پلەى ژێر سفر دادەبەزێت.

لەبارەی ڕێژەی بارانبارین لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد، لە پارێزگای سلێمانی ١٩١ ملم، لە هەولێر ١٢٧ ملم، لە دهۆک ٧٦ ملم ، لە هەڵەبجە ٢١٧ ملم بارانباریووە.













گەلەری