سەردێڕ:

دەلاکێك چارەسەری دەروونی بۆ کڕیارەکانی دەکات

PM:03:56:14/01/2022

5292 جار خوێندراوەتەوە

دەلاکێكی ئوستراڵی کەناوی سام ساوداڵە بە شارەکانی ئوستراڵیادا دەسوڕێتەوە بە ئۆتۆمبێلە تایبەتییەکەی، لەوێدا میوانداری کڕیارەکانی دەکات و قژیان دەبڕێت و یارمەتییان دەدات تا باری دەروونیان باشترببێت.


بەگوێرەی بابەتێکی ماڵپەڕی "یۆرۆ نیوز"، داوداڵ لەگەڵ چاککردنی قژی کڕیارەکانیاندا گوێ بۆ کێشەکانیان دەگرێت، تەنانەت هاوکارییان دەکات بۆئەوەی شوێنی خزمەتگوزاری تەندروستی مێشكی بدۆزنەوە و سەردانی بکەن.

ئەمەش یارمەتی کڕیارەکان دەدات قسەی دڵیان بکەن و باسی کێشەکانیان بکەن و هەست بە ئارامی بکەن.

ئەمەش وادەکات ئەم دەلاکە پەیوەندییەکی باشتر لەگەڵ کڕیارەکانیدا دروست بکات، جگە لە چاککردنی قژیان خزمەتی دەروونیشیان بۆ دابین بکات.



 
 

 













گەلەری