سەردێڕ:

توێژینەوەیەک: خواردنی توون و بیبەر و ئاڵەت جەڵتەی دڵ و دەماغ بنبڕ دەکات

PM:09:39:06/01/2022

8984 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی توێژینەوەیەک خواردنی خۆراکی تون و ئاڵەت مەترسییەکانی مردنی پێش وەختە یەک لەسەر چوار کەم دەکاتەوە.


بەپێی ماڵپەڕی " زە سەنی" بەریتانی دەرکەوتووە دانانی پێکهاتەی ئاڵەت و توونی لە خۆراکەکاندا لە مردن بەهۆی جەڵتەی دەماغەوە لە%٦١ دوور دەخاتەوە و%٤٠ لە نەخۆشی دڵیش بەدوورت دەگرێت.

لێکۆڵینەوەیەکی ئیتاڵی بەدواداچوونی بۆ زیاتر لە ٢٢ هەزار پێگەیشتووکرد بۆ ماوی هەشت ساڵ.

بۆیان دەرکەوت کە ئەوانەی هەفتانە چوارجار بەهاراتیان خواردووە %٢٣ کەمتر مەترسی مردنیان هەبووە بە گەنجی لەوانی لێی بەدوور کەوتوون.

خواردنی بیبەری تونیش مەترسی هەموو جۆرەکانی گیان لەدەستدان بەهۆی جەڵتەی دڵە لە%٣٤ کەم کردۆتەوە.

بەڕێوبەری ئەم توێژینەوەیە دەڵێت راستییەکی سەرنجڕاکێش هەیە ئەویش ئەوەیە ئەو خەڵکانەی جۆرێکی تایبەت پارێزیان پەیڕەو کردووە لە مەترسی پاراستوونی.

پسپۆرێک پێی وایە ئەو پێکهاتەی لەناو بیبەری توون و ئاڵەتدا کە گەرمە، ڕۆڵێکی گەورە دەبینێت لە پارێزگاریکردنی تەندروستی.

چەندین لێکۆڵینەوە لەسەر ئەوە کۆکن کە پێکهاتەکە پەرە بە فرمانەکانی دڵ دەدات، هەروەها هەڵئاوسان ناهێڵێت و خانەی شێرپەنجەیی سنوردار دەکات.

ترەیسی پارکەر بەرپرسی خۆراک لە رێکخراوی دڵی بەریتانی دەڵێت "خواردنی بیبەری توون و ئاڵەت دەتوانێت مەترسی جەڵتەی دڵ و دەماخ کەم بکاتەوە.

ر.ئ












گەلەری