سەردێڕ:

دوای چەندین ساڵ مانەوەی لە شەقامەکانی یۆنان؛ گەنجێکی کورد گیانیلەدەستدا

PM:12:18:31/07/2025

58004 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، گەنجێک کە پێشتر بە مەبەستی ژیانێکی شایستە بەرەو ئەوروپا کۆچی کردووە؛ چەند ساڵێک لە یۆنان بێ ماڵ و حاڵ کەوتووە و ئەمڕۆ لەسەر شەقامێکی ئەسینا گیانی لەدەستدا.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣١ی تەمموزی ٢٠٢٥، چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی وت، کەسێک کە پێشتر بەرەو وڵاتانی ئەوروپا کۆچی کردووە و خاوەنی کار و کەسابەتی خۆی بووە، دوای چەندین ساڵ بێ ماڵ و حاڵ کەوتووە و لە شەقامەکانی ئەسینای وڵاتی یۆنان ماوەتەوە.

چاوگەکە وتیشی، ئەو کەسە خەڵکی سلێمانییە و لە ساڵی ١٩٩٦ کۆچی بەرەو وڵاتی ئەڵمانیا کردووە، ئەمڕۆ لە سەر شەقامێکی ئەسینا گیانی لەدەستدا.

 

 


 













گەلەری